Thursday, 9 February 2017

منداڵێکی کوڕ لە هیندستان لەدایکبووە کە چوار قاچ و دوو ئەندامی زاوزێی هەیە و دوای لەدایکبوونیشی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.






  • پزیشکانی شاری پزیشکی نارایانا بەنگالۆر باسیان لەوە کردووە کە کەیسەکە ئاڵۆز بووە و باسیان لەوە کردووە کە منداڵەکە "پۆلیمێلیا"ی هەبووە، کە تیایدا منداڵان بەشێوەیەک لەدایکدەبن کە ئەندام و پەلی زیادەیان هەیە.
    (سانجای ڕاۆ) پزیشکی باڵای نەشتەرگەری لە شارە پزیشکییەکە کە نەشتەرگەریەکەی ئەنجامداوە وتوویەتی "ئەمانە کێشەگەلێکن کە جار بە جار ڕوودەدەن".
    ئەو پزیشکە بە (سی ئێن ئێن)ی وتووە، دایک و باوکی منداڵەکە مۆڵەتیان پێداوین کە بە ئاشکرا باس لە کەیسەکە بکەین.
    نەشتەرگەری ئەم منداڵەش لەلایەن تیمێکی پزیشکیەوە ئەنجامدراوە کە لە ٢٠ پزیشک و پەرستار و شارەزای تەکنیکییەوە ئەنجامدراوە.
    پێشتریش حاڵەتی هاوشێوە ڕوویداوە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا منداڵێکی کچ بەناوی لاکشمی تاتما لە ویلایەتی بیهار لەدایکبووە کە چوار قاچ و چوار دەستی هەبووە و هەمان نەخۆشخانە کەیسەکەی وەرگرتووە. دوای لەدایکبوونی تاتما بە هەزاران کەس ڕوویان لە نەخۆشخانەکە کردبوو بەمەبەستی بینینی کچەکە و باوەڕیان وابووە کە ئەو (لاخمی)یە کە خودایەکی دەوڵەمەندی (ئاینی هیندووە) و چوار دەست و قاچی هەیە.

No comments: