بەوێنە.. قەڵەوترین ژنی جیهان دیواری ژوورەکەیان بۆ هاتنە دەرەوەی شکاند
زانیارس..
ژنێکی میسڕی کە باوەڕوایە قەڵەوترین ژنی جیهان بێت، بەگەشتێکی ئاسمانی تایبەت لەشاری ئەسکەندەرییەی میسڕەوە گواسترایەوە بۆ شاری مۆمبای هیندستان بەمەبەستی چارەسەرکردن.
ئیمان عەبدئاتی تەمەن 36 ساڵ کە کێشی 500 کیلۆگرامە، نەیتوانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی لەشاری ئەسکەندەرییەی باکووری وڵاتەکەیەوە بچێتە قاهیرەی پایتەخت کە گەشتەکانی هیندستانی لێوەئەنجام دەدرێت، بۆیە بەفڕۆکەیەکی تایبەت لەشارەکەی خۆیەوە گەشتەکەی ئەنجامدا.
ئەو ژنە میسڕییە لەیەکێک لەشوقەکانی ئەو شارەدا دەژیاو نەیتوانیوە بێتە خوارەوە، بۆیە لەڕێی ئامێری تایبەتەوە دیواری شوقەکەی شکێندراوەو لەوێوە راستەوخۆ بەجێگە خەوەکەیەوە هێنراوەتە خوارەوە.
لەو فڕۆکەیەی ئیمانی پێ گوازرایەوەو ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی گەیشتە هیندستان، هەموو پێداویستییەی پزیشکی تێدابوو بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، خوشکێک و پزیکشێک یاوەری کچە میسڕییەکەبوون لەگەشتەکەیدا.
ئیمان بۆ ماوەی 25 ساڵ بەهۆی زۆری کێشیەوە نەیتوانیوە لەماڵەکەی خۆی بچێتە دەرەوە، بڕیارە لەهیندستان لەلایەن یەکێک لەپزیشکە بەت
ئەو ژنە میسڕییە لەیەکێک لەشوقەکانی ئەو شارەدا دەژیاو نەیتوانیوە بێتە خوارەوە، بۆیە لەڕێی ئامێری تایبەتەوە دیواری شوقەکەی شکێندراوەو لەوێوە راستەوخۆ بەجێگە خەوەکەیەوە هێنراوەتە خوارەوە.