Saturday, 11 February 2017

بەوێنە.. قەڵەوترین ژنی جیهان دیواری ژوورەکەیان بۆ هاتنە دەرەوەی شکاند


زانیارس..
ژنێکی میسڕی کە باوەڕوایە قەڵەوترین ژنی جیهان بێت، بەگەشتێکی ئاسمانی تایبەت لەشاری ئەسکەندەرییەی میسڕەوە گواسترایەوە بۆ شاری مۆمبای هیندستان بەمەبەستی چارەسەرکردن.

ئیمان عەبدئاتی تەمەن 36 ساڵ کە کێشی 500 کیلۆگرامە، نەیتوانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی لەشاری ئەسکەندەرییەی باکووری وڵاتەکەیەوە بچێتە قاهیرەی پایتەخت کە گەشتەکانی هیندستانی لێوەئەنجام دەدرێت، بۆیە بەفڕۆکەیەکی تایبەت لەشارەکەی خۆیەوە گەشتەکەی ئەنجامدا.

.

ئەو ژنە میسڕییە لەیەکێک لەشوقەکانی ئەو شارەدا دەژیاو نەیتوانیوە بێتە خوارەوە، بۆیە لەڕێی ئامێری تایبەتەوە دیواری شوقەکەی شکێندراوەو لەوێوە راستەوخۆ بەجێگە خەوەکەیەوە هێنراوەتە خوارەوە.
لەو فڕۆکەیەی ئیمانی پێ گوازرایەوەو ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی گەیشتە هیندستان، هەموو پێداویستییەی پزیشکی تێدابوو بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، خوشکێک و پزیکشێک یاوەری کچە میسڕییەکەبوون لەگەشتەکەیدا.

ئیمان بۆ ماوەی 25 ساڵ بەهۆی زۆری کێشیەوە نەیتوانیوە لەماڵەکەی خۆی بچێتە دەرەوە، بڕیارە لەهیندستان لەلایەن یەکێک لەپزیشکە بەت


واناکانەوە بەناوی دکتۆر موفەزەل لاکداوالا نەشتەرگریی بۆ بکرێت.


Thursday, 9 February 2017

بەهێزکردنی پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوسەرەکەت لە ماوەی ٦٠ چرکە
بێلا گاندی شارەزا لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە ماڵپەڕی (Bright Side) چەند تەکنیکێک ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت لە ماوەی ٦٠ چرکە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بەهێزتر بکەیت.
١. بۆماوەی ٦٠ چرکە هاوسەرەکەت لە باوەش بگرە.
لەباوەشگرتنی کەسێکی ئازیز وا دەکات کە هۆڕمۆنێک لە لەشدا دەربدرێت کە لێپرسراوە لە خۆشیەکان و هەستی ئاڵودەبوون. ئەم ڕێگەیە وەک ئەوە وایە کە خۆت لە بەتانیەکی گەرم پێچابێت و ئەم هەستە بەدرێژایی ڕۆژەکە لەگەڵتدا دەمێنێتەوە.

٢. مەسجێک بۆ هاوسەرەکەت بنێرە.
مەسەجێک بۆ هاوسەرەکەت بنێرە و هەستی سوپاسگوزاریت دەرببڕە بۆ ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە بەرامبەرەکەتدا هەن و تۆ حەزیان پێدەکەیت. هەروەها، دەتوانیت ئەو یادگاریە خۆشانە بیر هاوسەرەکەت بهێنیتەوە کە لەڕبردودا لە نێوانتان ڕویانداوە. ئەم ڕێگەیە بەشێوەیەکی خێرا هەستی خۆشەویستی لە لای هەردوکلا بەهێز دەکات.

٣. لە دوکانێکدا بوەستە و ئەو شتە بكرە کە هاوسەرەکەت زۆر ئارەزوی دەکات.
ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندی خۆشەویستیدان، حەز بە کۆمەڵە شتێک دەکەن کە بەرامبەرەکانیان بۆیان بکەن.
شێری  بکەن بۆ کەسە نزیکەکانت ....

منداڵێکی کوڕ لە هیندستان لەدایکبووە کە چوار قاچ و دوو ئەندامی زاوزێی هەیە و دوای لەدایکبوونیشی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.






  • پزیشکانی شاری پزیشکی نارایانا بەنگالۆر باسیان لەوە کردووە کە کەیسەکە ئاڵۆز بووە و باسیان لەوە کردووە کە منداڵەکە "پۆلیمێلیا"ی هەبووە، کە تیایدا منداڵان بەشێوەیەک لەدایکدەبن کە ئەندام و پەلی زیادەیان هەیە.
    (سانجای ڕاۆ) پزیشکی باڵای نەشتەرگەری لە شارە پزیشکییەکە کە نەشتەرگەریەکەی ئەنجامداوە وتوویەتی "ئەمانە کێشەگەلێکن کە جار بە جار ڕوودەدەن".
    ئەو پزیشکە بە (سی ئێن ئێن)ی وتووە، دایک و باوکی منداڵەکە مۆڵەتیان پێداوین کە بە ئاشکرا باس لە کەیسەکە بکەین.
    نەشتەرگەری ئەم منداڵەش لەلایەن تیمێکی پزیشکیەوە ئەنجامدراوە کە لە ٢٠ پزیشک و پەرستار و شارەزای تەکنیکییەوە ئەنجامدراوە.
    پێشتریش حاڵەتی هاوشێوە ڕوویداوە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا منداڵێکی کچ بەناوی لاکشمی تاتما لە ویلایەتی بیهار لەدایکبووە کە چوار قاچ و چوار دەستی هەبووە و هەمان نەخۆشخانە کەیسەکەی وەرگرتووە. دوای لەدایکبوونی تاتما بە هەزاران کەس ڕوویان لە نەخۆشخانەکە کردبوو بەمەبەستی بینینی کچەکە و باوەڕیان وابووە کە ئەو (لاخمی)یە کە خودایەکی دەوڵەمەندی (ئاینی هیندووە) و چوار دەست و قاچی هەیە.

Thursday, 26 January 2017

بەقوەترین ڤیدیۆ پێویستە هەموومان جێ بە جێی بکەین بڵاوی بکەنەوە


Wednesday, 25 January 2017

  • چ کاتێک گونجاوە بۆ سێکسکردن؟


    • کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی، بەڵام بە گوێرەی توێژینەوەکان ئەنجامدانی سێکس دەبێت کاتێک بێت لایەنی دەروونی مرۆڤ ئارام بێت و بەدووربێت لە هەموو دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و بێزاری و کێشەیەک.

    • پەیوەندی سێکسی بنەمای سەرەکی سەرکەوتنی پەیوەندی نێوان هاوسەرانە و پێویستە بایەخی پێ بدرێت لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە، پزیشکان و شارەزایان باس لە چەند کاتێک دەکەن وەک ڕێنماییەک بۆ هاوسەران تا پەیوەندی سێکسی تێدا ئەنجەم بدەن، چونکە لەو کاتانەدا مرۆڤەکان بەدوورن لە دڵەڕاوکێ و بێزاری و خەمۆکی.

    • 1-بەیانیان یەکێکە لە باشترین و گونجاوترین کاتەکان بۆ پەیوەندی سێکسی نێوان هاوسەران، چونکە لەش پشووی تەواوی وەرگرتووە و ڕێژەی وزەی لەش بەرزە.

    • 2-لەدوای سوڕی مانگانە خانمان خانەکانی لەشیان نوێ دەبێتەوە، باشتر ئامدەی ئەنجامدانی پەیوەندیە سێکسیەکان دەبن.

    • 3-پاش وەرزشکردن هۆڕمۆنی تستوستیرون بەرزدەبێتەوە، لەش زیاتر ئارەزووی سێکس دەکات، هەر بۆیە باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی.

    • 4-ڕۆژێکی پڕ لە ماندووبوون و سەخت تێدەپەڕێت، دواتر ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی باشترین هەڵبژاردنە بۆ کەمکردنەوەی ماندوویی و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

    Tuesday, 24 January 2017

    ئایا سپێرمی پیاو دەخورێتەوە؟




    ئایا سپێرمی پیاو دەخورێتەوە؟ ئایا كاریگەری خراپی نییە لەسەر تەندروستی؟ دوو زانای نەمسایی بەناوەكانی "فرانك مادیۆ" و "تۆبایس ئایزنبێرگ" لە لێكۆڵینەوەیكی زانستیدا لە زانكۆی كاڕڵ فرانزێس (Karl Franzens University) لە نەمسا، لەسەر سپێرمی پیاو كرد.

    تاقیكردنەوەكە لە شەش وڵاتی جیاواز كە چەندان كەس بەشدارییان تێدا كرد، پاش بەراوردكردن و لێكۆڵینەوە، ئەنجامەكان سەرسوڕهێنەر دەرچوون.

    زانستی پزیشكی ئەوەی سەلماندووە كە سپێرمی پیاو پڕە لە ڤیتامین و پڕۆتین، فرانك و تۆبایس دوای ئەنجام دانی چەندان تاقیكردنەوە و لێكۆڵینەوە، بە بەڵگەوە ئەوەیان سەلماند كه خواردنەوەی سپێرمی پیاو ئاسایییە و سوودی زۆری هەیە.

    لە لێكۆڵینەوەكەیاندا باس لەوەش دەكەن كە سپێرمی پیاو توانایەكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ چاككردنەوەی خانە تێكچووەكانی لەش و پرۆسەی پیربوون هێواش دەكاتەوە، هەروەها چارەسەریشە بۆ دڵەڕاوكێ و خەمۆكی.

    سپێرم پێكدێت له چەندان ڤیتامن و پڕۆتین وەك: ‌كۆلسترۆل، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، ڤیتامین B12، ڤیتامین C، مەگنیسیۆم، زینك، كالیسیۆم، كلۆرید، مس، ئاسن، و فسفۆڕ.. هتد، هەروەها لە 240 مل سپێرم كۆمەڵێك بەرهەمی خۆراكیش هەیە.

    لە كۆتاشدا ئەو دوو زانایە دوای ئەنجامدانی توێژینەوەكەیان، ئەوەیان ڕاگەیاند كە ئەنجامدانی سێكسی تەندروست مرۆڤ لە پیربوون دەپارێزێت و بە گەنجی دەیهێڵێتەوە.

    ئەو زانیارییانە بە بەڵگەی زانستی پشتڕاست كراونەتەوە، ئەگەرچی بۆ هەموو كەس و هەموو كات ئەمە ناگونجێت، چونكە هەندێك كات پیاو بەهۆی نەخۆشییەوەكەوە تەندروستی سپێرمەكەشی دەگۆڕێت و ئەگەر ئەو سپێرمە بخورێتەوە ئەوا زیان بەو كەسەش دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە هەمیشە لەژێر چاودێری و ئامۆژگاری پزیشكی تایبەتیدا ئەو كارە بكەن.