وێنە.. ساتە ڕۆمانسیەکانی ژیانی لەناو دەریادا
زانیارس هەمووکات......
خانمە هونەرمەندی شۆخوشەنگی لوبنانی نانسی عەجرەم کە بەیەکێک لە خانمە شیک و ڕۆمانسیەکان دەناسرێت، لە ئینستاگرام لەپێگە تایبەتیەکەی خۆی چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی و هاوسەرەکەی دکتۆر فادی هاشم بڵاودەکاتەوە لەکاتی بەسەربردنی ساتێکی ڕۆمانسی لەنێو باخیرەیەکی تایبەتی دەریادا، ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات وێنەکانی لەکاتی پشوویەکی هەفتەیدا گیراوە لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ چێژوەرگرتن لە دیمەنەکانی دەریا پێکەوە.
نانسی عەجرەم بەیەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی پۆشاک و ستایلی جلوبەرگ دادەنرێت و هەمیشە و بەشێوازی پۆشینی جلوبەرگەکەی لە پڕۆگرام و ستەیج و بۆنەکاندا بە جوانترین شێوە دەردەکەوێت و هەمووان سەرسامدەکات، بەپێی ڕاپرسی و توێژینەوەی مۆدەی جیهانی نانسی عەجرەم بەیەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی جیهانی عەرەبی هەڵبژێردراوە وەک جوانترین سەرنجڕاکێشترین ستایلی جلوبەرگ مۆدە و فاشیۆن.
نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە، ناوی تەواوی "نانسی عەجرەمە"، سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکێکە لە خانمە گۆراینێبێژە دیارەکان.
No comments:
Post a Comment