Tuesday, 26 September 2017

ئەردۆگان: ئەگەر رێگا لە بارهەڵگرەکان بگرین کورد لە برسا دەمرن                             


سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ سێ شەممە تۆمەتی ''غەدر کردن''ی خستە پاڵ مەسعود بارزانی لەبەرامبەر
 ئەنجامدانی ریفراندۆم و هۆشداری دایە کورد بەوەی، ئەگەر رێگا لە بارهەڵگرەکان بگرن ئەوا کورد لە برسا دەمرن.

ئەم لێدوانانەی ئەرۆدگان رۆژێک پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دێت و تورکیا وای دەبینێت کە ریفراندۆم دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر ئەمنیەتی نیشتیمانی و ترسی لەوە هەیە کە کوردەکانی تورکیاش لەدژی حکومەتی تورکیا هەڵوێست وەرگرن.
ئەردۆگان لەدرێژەی قسەکانیدا ووتی '' هەتا دوایین ساتیش پێشبینیمان نەدەکرد کە مەسعود بارزانی هەڵەیەکی لەو جۆرە ئەنجامبدات و ریفراندۆم ئەنجامبدات''.
ووتیشی '' بڕیاری ریفراندۆم بەبێ هیچ راوێژێک ئەنجامدرا و غەدر بوو''.
ئەرۆدگان لەدرێژەی قسەکانیدا هەڕەشەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەندەری جەیهان کە لەوێوە دەنێردرێتە بازاڕەکانی جیهان بەمەبەستی فرۆشتنی.

Sunday, 12 February 2017

وێنە.. ساتە ڕۆمانسیەکانی ژیانی لەناو دەریادا
زانیارس هەمووکات......
خانمە هونەرمەندی شۆخوشەنگی لوبنانی نانسی عەجرەم کە بەیەکێک لە خانمە شیک و ڕۆمانسیەکان دەناسرێت، لە ئینستاگرام لەپێگە تایبەتیەکەی خۆی  چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی و هاوسەرەکەی دکتۆر فادی هاشم بڵاودەکاتەوە لەکاتی بەسەربردنی ساتێکی ڕۆمانسی لەنێو باخیرەیەکی تایبەتی دەریادا، ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات وێنەکانی لەکاتی پشوویەکی هەفتەیدا گیراوە لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ چێژوەرگرتن لە دیمەنەکانی دەریا پێکەوە.
نانسی عەجرەم بەیەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی پۆشاک و ستایلی جلوبەرگ دادەنرێت و هەمیشە و بەشێوازی پۆشینی جلوبەرگەکەی لە پڕۆگرام و ستەیج و بۆنەکاندا بە جوانترین شێوە دەردەکەوێت و هەمووان سەرسامدەکات، بەپێی ڕاپرسی و توێژینەوەی مۆدەی جیهانی نانسی عەجرەم بەیەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی جیهانی عەرەبی هەڵبژێردراوە وەک جوانترین سەرنجڕاکێشترین ستایلی جلوبەرگ مۆدە و فاشیۆن.
نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە، ناوی تەواوی "نانسی عەجرەمە"، سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکێکە لە خانمە گۆراینێبێژە دیارەکان.




Saturday, 11 February 2017

بەوێنە.. قەڵەوترین ژنی جیهان دیواری ژوورەکەیان بۆ هاتنە دەرەوەی شکاند


زانیارس..
ژنێکی میسڕی کە باوەڕوایە قەڵەوترین ژنی جیهان بێت، بەگەشتێکی ئاسمانی تایبەت لەشاری ئەسکەندەرییەی میسڕەوە گواسترایەوە بۆ شاری مۆمبای هیندستان بەمەبەستی چارەسەرکردن.

ئیمان عەبدئاتی تەمەن 36 ساڵ کە کێشی 500 کیلۆگرامە، نەیتوانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی لەشاری ئەسکەندەرییەی باکووری وڵاتەکەیەوە بچێتە قاهیرەی پایتەخت کە گەشتەکانی هیندستانی لێوەئەنجام دەدرێت، بۆیە بەفڕۆکەیەکی تایبەت لەشارەکەی خۆیەوە گەشتەکەی ئەنجامدا.

.

ئەو ژنە میسڕییە لەیەکێک لەشوقەکانی ئەو شارەدا دەژیاو نەیتوانیوە بێتە خوارەوە، بۆیە لەڕێی ئامێری تایبەتەوە دیواری شوقەکەی شکێندراوەو لەوێوە راستەوخۆ بەجێگە خەوەکەیەوە هێنراوەتە خوارەوە.
لەو فڕۆکەیەی ئیمانی پێ گوازرایەوەو ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی گەیشتە هیندستان، هەموو پێداویستییەی پزیشکی تێدابوو بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، خوشکێک و پزیکشێک یاوەری کچە میسڕییەکەبوون لەگەشتەکەیدا.

ئیمان بۆ ماوەی 25 ساڵ بەهۆی زۆری کێشیەوە نەیتوانیوە لەماڵەکەی خۆی بچێتە دەرەوە، بڕیارە لەهیندستان لەلایەن یەکێک لەپزیشکە بەت


واناکانەوە بەناوی دکتۆر موفەزەل لاکداوالا نەشتەرگریی بۆ بکرێت.


Thursday, 9 February 2017

بەهێزکردنی پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوسەرەکەت لە ماوەی ٦٠ چرکە
بێلا گاندی شارەزا لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە ماڵپەڕی (Bright Side) چەند تەکنیکێک ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت لە ماوەی ٦٠ چرکە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا بەهێزتر بکەیت.
١. بۆماوەی ٦٠ چرکە هاوسەرەکەت لە باوەش بگرە.
لەباوەشگرتنی کەسێکی ئازیز وا دەکات کە هۆڕمۆنێک لە لەشدا دەربدرێت کە لێپرسراوە لە خۆشیەکان و هەستی ئاڵودەبوون. ئەم ڕێگەیە وەک ئەوە وایە کە خۆت لە بەتانیەکی گەرم پێچابێت و ئەم هەستە بەدرێژایی ڕۆژەکە لەگەڵتدا دەمێنێتەوە.

٢. مەسجێک بۆ هاوسەرەکەت بنێرە.
مەسەجێک بۆ هاوسەرەکەت بنێرە و هەستی سوپاسگوزاریت دەرببڕە بۆ ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە بەرامبەرەکەتدا هەن و تۆ حەزیان پێدەکەیت. هەروەها، دەتوانیت ئەو یادگاریە خۆشانە بیر هاوسەرەکەت بهێنیتەوە کە لەڕبردودا لە نێوانتان ڕویانداوە. ئەم ڕێگەیە بەشێوەیەکی خێرا هەستی خۆشەویستی لە لای هەردوکلا بەهێز دەکات.

٣. لە دوکانێکدا بوەستە و ئەو شتە بكرە کە هاوسەرەکەت زۆر ئارەزوی دەکات.
ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندی خۆشەویستیدان، حەز بە کۆمەڵە شتێک دەکەن کە بەرامبەرەکانیان بۆیان بکەن.
شێری  بکەن بۆ کەسە نزیکەکانت ....